ئۆپۆ مۆبایلی Oppo A93s 5G ی ئاشكرا كرد

هەمەڕەنگ

25/07/2021‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئۆپۆی چینی مۆبایلی Oppo A93s 5G ی بە چارەسەركەرێكی بەهێز و پاتری 5000 میلی ئەمپێر و نرخی 308 دۆلار ئاشكرا كرد.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی Full-HD Plus ی قەبارە 6.5 ئینجە بە وردیی پیشاندانی 1800/2400 مێگاپێكسڵ و توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Dimensity 700 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 256 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی 3 كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی 48-2-2 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری هەیە.

مۆبایلەكە بە وەگەڕخەری Android 11 و رووكاری ColorOS 11.1 كار دەكات، خاوەنی پەنجەمۆری لا تەنیشتە و بڕیار وایە لە 30 ئەم مانگە بە رەنگەكانی رەش و سپی و شین رابگەیەنرێت.

رەنج رەسول