وێنەی كچە مۆدێلێكی ئێرانی لەگەڵ "گای باڵدار" دەبێتە هۆی توڕەبوونی هاوڵاتییانی عێراق

هەمەڕەنگ

25/07/2021‌ 3320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماهلاگا جابریی كچە مۆدێلی وڵاتی ئێران، وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردووەتەوە كە لە مۆزەخانەی لۆڤەری فەڕەنسا چركێندراوە و خۆشەویستیی بۆ وڵاتی ئێران دەربڕیوە.

پێگەی فەن بڵاوی كردووەتەوە، ماهلاگا وێنەی لەگەڵ "گای باڵدار"بڵاوكردوەتەوە كە سیمای مێژووی عێراقە و نوسیویەتی، "ئێران، خۆشمدەوێیت" ئەم وێنەیە بوو بە هۆی توڕەبوونی چەندین هاوڵاتی عێراقی.

هاوڵاتییەكی عێراقی كۆمێنتێكی بەم شێوەیە نوسیوە، ماهلاگای خۆشەویست، ئەوە ئێرانی تایبەت بە تۆ نییە، ئەوە عێراقی ئێمەیە.

عێراقییەكی تر نوسیویەتی، تۆ ئاگاداری مێژوو نیت، پێویستت بە كۆمەڵێك وانەی مێژووییە، مێژووی ئەو پەیكەرە تەنها بۆ نیشتیمانی ئێمە دەگەڕێتەوە.

لە كۆمێنتێكی تر نوسراوە، ئەو پەیكەرە بە تەواوەتی بۆ عێراق و وڵاتی دووئاوان دەگەڕێتەوە، ئەوە سیمای شارستانییەتی عێراقە، هەوڵ مەدە مێژوویەك بدزیت كە هی خۆت نییە.

كۆمێنتی هاوڵاتییە عێراقییەكان ماهلاگای ناچاركرد وێنەكە بسڕێتەوە و پاشان وێنەی "گای بأڵدار"ی بە تەنها بڵاوكردووەتەوە و پۆزشی بۆ كارەكەی هێناوەتەوە.

ماهلاگا لەسەر وێنەی دووەم نوسیویەیتی، گای باڵدار لە كۆشكی سەرجۆنی دووەم بووە لە باكور كە ئێستا بە عێراق ناسراوە، من بۆیە باسی ئێرانم كردووە چونكە ئەو پەیكەرە پێرسیپۆلیسی تەختی جەمشیدی بیرهێنامەوە.



رەنج رەسول