ئەڵمانیا سعودییەی لە ئۆلؤمپیادی تۆكیو كردە دەرەوە

وەرزش

25/07/2021‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی رۆژی یەكشەم لە یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سعودییە ئەڵمانیا توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و سعودیە بكاتە دەرەوەی ئۆڵۆمپیادی تۆكیوی ساڵی 2020.

یارییەكە بە ئەنجامی 2-3 كۆتایی پێهات، لە خولەكی 67 ئەموی بیبەری یاریزانی سعودییە بە كارتی سور كرایە دەرەوە.

سعودییە بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێك توانی بە 10 یاریزانەوە بەرگری بكات، بەڵام نەیتوانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە.

بەو ئەنجامە سعودییە بەبێ ئەوەی هیچ خاڵێكی هەبێت كرایە دەرەوە و رەچاوی ئەوە ناكرێت بۆ یارییەكانی ئاییندە چی ئەنجامێكی دەبێت.

رەنج رەسوڵ