ركابەرێكی ماتۆڕسواری بەهۆی پێكداداناوە گیانی لە دەستدا

وەرزش

25/07/2021‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هۆگۆ میلانی تەمەنی 14 ساڵ كە یەكێك بوو لە ركابەرەكانی ماتۆڕسواری لاوان لە وڵاتی ئیسپانیا، رۆژی یەكشەمم بەهۆی پێكدادانێكی قورسەوە كۆچی دوایی كرد.

پیكدادانەكە لە سەروبەندی بەشداری كردنی میلان لە جامی بەهرەمەندانی ئەوروپا روویدا كە جامی بەهرەمەندانی ئەوروپا جامێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە لاوانە.

پاڵەوانێتی ماتۆڕسواری لە راگەیەندراوێكدا بلاویانكردەوە، میلان دوچاری پیكدادانێكی سەخت بوو، راستەوخۆ پزیشكی چاودیری گەیشتە سەر رووداوەكە، بەلام بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

هاوكات پاڵەوانێتییەكە لە راگەیاندنەكەیاندا كە لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بلاویانكردوەتەوە نوسیویانە، بەداخەوەین بۆ ئەو رووداوە گەورەیە، خۆشەویستییەكی زۆرمان بۆ خیزان و هاوریكانی هۆگۆ میلان هەیە.

رەنج رەسول