یانەی ئینتەر میلان: لۆكاكۆ بۆ فرۆشتن نییە

وەرزش

25/07/2021‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی جێبەجێكاری ئینتەر میلان رایگەیاند، رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی بۆ فرۆشتن نییە و لە وەرزی ئاییندە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.

پیپی مارۆتای سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی ئینتەر میلان رەتی كردەوە لە بەرامبەر هیچ بڕە پارەیەكدا دەستبەرداری رۆمیلۆ لۆكاكۆ ببن.

لە راپۆرتی رۆژنامەكاندا هاتووە، یانەی چێلسی و مانچستەر سیتی گرنگییەكی زۆر بە گرێبەستی لۆكاكۆ دەدەن، بەڵام یانەی ئینتەر میلان پاش دەستبەرداربوون لە ئەشرەف حەكیمی هێرشبەر، ئامادە نییە دەستبەرداری رۆمیلۆ لۆكاكۆ ببێت.

 

شایەنی باسە هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و مانچستەر سیتی بڕی 74 ملیۆن یۆرۆیان لە بەرامبەر گواستنەوەی لۆكاكۆ پێشكەش كردووە.

رەنج رەسول