دۆرتمۆند جێگرەوەیەك بۆ هالاند دەدۆزێتەوە

وەرزش

25/07/2021‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەشێوەیەی فەڕمی گرێبەست لەگەڵ دۆلێن مالینی هێرشبەری یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی واژۆ دەكات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت پێش رۆیشتنی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی كە گرێبەستەكەی ساڵی ئاییندە تەواو دەبێت، جێگرەوەیەك بۆ شوێنی ئەو یاریزانە بدۆزێتەوە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، دۆرتمۆند بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مالین تەرخان كردووە، مالین پاش ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەكەوە دیكات.

مالین تەمەنی 22 ساڵە، لە وەرزی رابردوو 45 یاری لەگەڵ ئایندهۆڤن ئەنجامداوە، توانیویەتی 27 گۆڵ تۆمار بكات و 10 گۆڵ دروست بكات.

رەنج رەسول