ئێسکە پەیکەری تیمساحە دۆزراوەکەی ئەرجەنتین تەمەنی 150 ملیۆن ساڵە

هەمەڕەنگ

26/07/2021‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، لەچیایەکی باشوری چیلی ئیسکەپەیکەرێکی بەبەردبویان دۆزیوتەوە کە بۆ 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو زانایان وەک باپیرەی تیمساحەکانی ئێستایان دیاریکردوە.

مۆزەخانەکە باسی لەوەکردووە، بەبەردبووەکە کە سەر بەجۆری تیمساحەکانی جۆری "پۆرسیکۆس مالینگراندینسیز"و  لەساڵی 2014 وە لەلایەن زانا ئەرجەنتینی‌و چیلییەکانەوە لەچیای ئەندێز لەناوچەی پاتاگۆنیا دۆزراوەتەوە، لەوکاتەشەوە لەلایەن زاناکانی مۆزەخانەکەوە لەبۆینس ئایرس لێکۆڵینەوەی لەسەردەکرێت.

بەوتەی مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی ئەرجەنتین، ئەو جۆرە تیمساحە بەباپیرەی تیمساحەکانی ئێستا هەژماردەکرێت، ئەوەش بواری ئەوەیا بۆدەڕەخسێنێت لەوە تێبگەن کە چۆن ئەو جۆرە خشۆکانە لەبونەوەری وشکانییەوە بون بەبونەوەری ئاویی، هەروەک دۆزینەوەکە لەپاڵ دۆزینەوەکانی تردا پشتیوانی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە ئەمریکای باشور لانکەی گەشەکردنی تیمساحەکان بوە.

لەوبارەیەوە فیدیرکۆ ئەنگۆلین کە خاوەنی دۆزینەوەکەیە بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتوە، "تیمساحەکان بەر لە200 ملیۆن ساڵ بچوکتر بون‌و لەئاودا نەژیاون، بەڵام زاناکان دەیانەوێت ئەوە بزانن کە چۆن بەو شێوەیە گەشەیانکردوەو بون بەبونەوەری ئاویی.

و: ئاکۆ ئاڵی