كڵاوخودەیەكی موگناتیسیی لە بری چارەسەری كیمیایی بۆ چارەسی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت

هەمەڕەنگ

27/07/2021‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژەران كڵاوخودەیەكی موگناتیسییان داهێناوە كە دەكرێت لە بری چارەسەری كیمیایی و بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چارەسەری كەمكردنەوە و نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەكان بەكاربهێنرێت.

بە گوێرەی راپۆرتێكی "Frontiers in Oncology" یەكەم تاقیكردنەوەی كڵاوەكە لەسەر نەخۆشێكی 53 ساڵ بەكارهێنرا كە دواتر بە نەخۆشییەكی قورس گیانی لەدەستدا.

پاش ئەوەی كڵاوەكە بەكارهێنرا، پشكنین بۆ نەخۆشەكە كرا و دەركەوت كڵاوەكە لە ماوەیەكی كەمدا ڕێژەی %31 وەرەمە پیسەكانی نەهێشتووە.

كڵاوەكە لە سێ موگناتیسی سوڕاوی پەیوەست دروستكراوە و پشت بە چارەسەركەرێكی ورد دەبەستێت، هەروەها لە رێگەی پاترییەكەوە كار دەكات كە بارگاوی دەكرێتەوە.


رەنج رەسول