بۆ ئەوەی بەرامبەر ئیسرائیلییەك یاری نەكات لە ئۆڵۆمپیاد كشایەوە

وەرزش

27/07/2021‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، محەمەد عبداللطیفی سودانی یاریزانی جۆدو، بۆ ئەوەی رووبەرووی تۆهار بوتبۆڵی ئیسرائیلی نەبێتەوە، لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كشایەوە.

بەگوێرەی بایەتێكی "أوبن سودان" تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی باسی لە هۆكاری كشانەوەی یاریزانە سودانییەكە نەكردووە.

لە ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵ، هەڵوێستێكی تری هاوشێوەی ئەم هەڵوێستە دەبینین، فەتحی نورەینی جەزائیری لە پێنجشەمی رابردوو لە پێناوی ئەوەی رووبەرووی ئیسرائیلییەك نەبێتەوە لە ئۆڵۆمپید كشایەوە.

رۆژنامەی النهاری جەزائیری نوسیویەتی، هەڵوێستەكەی نورەین وەكو پشتگیریكردنێك بووە بۆ كەیسی فەڵەستین و دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو خاكە، دەشێت هەڵوێستەكەی محەمەدیش هەمان جۆر بێت.

رەنج رەسول

بەپەلە