دوای 31 ساڵ لە مەلەوانیی 100مەتری ئۆڵۆمپیاد رووسیەك پێش ئەمریكییەكی دایەوە

وەرزش

27/07/2021‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەفگینی ریلۆف و كلیمێنت كۆلیسنیكۆف لە مەلەوانیی 100 مەتری ئۆڵۆمپیاد توانییان پلەی یەكەم و دووەم بەدەست بهێنن و پێش راین مۆرفی ئەمریكی بدەنەوە.

ریلۆفی تەمەن 24 ساڵ توانی 100 مەتر لە ماوەی 51.98 چركە لەسەر پشت ببڕێت، كۆلیسنیكۆف ماوەكەی بە 52.00 چركە بڕی و مۆرفی 52.19 چركەی پێچوو.

بەگوێرەی بابەتێكی وكالات، لە دوای ساڵی 1980 ی ئۆڵۆمپیادی مۆسكۆ، بۆ یەكەمجارە ئەمریكییەك هیچ مەدالیایەكی ئاڵتونی و زیوی لە ركابەرییەكانی مەلەوانی بەدەستنەهێنێت.

راین مۆرفی ئەمریكی خاوەنی مەدالیای ئاڵتونی و زیوی و برۆنزییە لە ئۆڵۆمپیادی 2016 ی بەرازیل و  پاڵەوانێتی جیهانیی 2017 و 2019 و سەرجەم مەدالیاكانی لە مەودای 200 مەتری بەدەستهێناوە.

رەنج رەسول