ئەردەن یەكەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا

وەرزش

27/07/2021‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ساڵح شەرباتی ئەردەنیی یاریزانی تایكواندۆ، یەكەم مەدالیای چالاكیی یارییەكانی تۆكیۆی یابانی ساڵی 2020 ی بۆ وڵاتی ئەردەن بەدەستهێنا.

شەرباتی مەدالیای زیوی بۆ كێشی خوار 80 كیلۆ بەدەستهێنا، جێگەی باسە یاریزانە ئەردەنییەكە بە ئەنجامی 20-9 بەرامبەر مەكسیم خرامتسۆفی رووسی شكستی هێنا.

خرامتسۆفی رووسی بوو بە خاوەنی مەدالیای ئاڵتونی، شەرباتی ئەردەنیی بوو بە خاوەنی مەدالیای زیوی، سەیف عیسای میسریش بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنزی.

مەدالیاكەی شەرباتی دووەم مەدالیای مێژووییە بۆ وڵاتی ئەردەن، پێشتر ئەحمەد ئەبو غەوشی ئەردەنی یاریزانی تایكواندۆ، توانی مەدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2016 ی ریۆ دی جانیرۆ بەدەستبهێنێت.

رەنج رەسول

بەپەلە