كوەیت یەكەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا

وەرزش

27/07/2021‌ 188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەبدوڵا رەشیدی كوەیتی و یاریزانی سكێت، یەكەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020ی بۆ وڵاتی كوەیت بەدەستهێنا.

رەشیدی تەمەن 57 ساڵ، بە 46 خاڵ بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنزی،  یاسپیر هانسینی دانیماركی بە 55 خاڵ بوو بە خاوەنی مەدالیای زیو، ڤێنسێنت هانكۆنگی ئەمریكی بە 59 خاڵ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێنا.

ئەم مەدالیایەی رەشیدی دووەم مەدالیای تاكە كەسیی خۆیەتی لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیاد، پێشتر لە ئۆڵۆمپیادی 2016 ی ریۆ دی جانیرۆ بەهەمان شێوە مەدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.

رەنج رەسول