مەلەوانێكی ئوستورالی ژمارە پێوانەیی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا

وەرزش

27/07/2021‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كایلی مایكۆن مەلەوانی ئوستورالی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی ئەمساڵی 2020، ژمارە پێوانەییەكی ئۆڵمپی بەدەستهێنا.

مایكۆنی تەمەن 20 ساڵ توانی 100 مەتر لەسەر پشت بە ماوەی 57.45 چركە ببڕێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای ئاڵتونی، كایلی ماسی كەنەدی ماوەكەی بە 57.72 چركە بڕی و بوو بە خاوەنی مەدالیای زیوی، ریگان سمیسی ئەمریكی بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنزی و ماوەكەی بە 58.05 چركە بڕی.

بە گوێرەی راپۆرتێكی ئەی ئێف بی، بەم سەركەوتنە كە لە ركابەرێتی مەلەوانیی بەدەستهێنا، كایلی مایكۆن بوو بە چوارەم خێراترین مەلەوانی جیهان.

رەنج رەسول

بەپەلە