تایبەتمەندییەكانی نوێترین مۆبایلی شاومی

هەمەڕەنگ

27/07/2021‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:

كۆمپانیای شاومی چینی بە شێوەیەكی فەڕمی نوێترین مۆبایلی خۆی راگەیاند كە خاوەنی تایبەتمەندی و نرخی گونجاوە.

مۆبایلەكە هەڵگری ناوی Poco F3 GT دەبێت، خاوەنی شاشەیكی جۆری ئۆلیدە بە قەبارەی 6.67 ئینج و وردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ وە توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری MediaTek Dimensity 1200 ی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128/256 گێگابایتە.

مۆبایلە نوێیەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە توانای (64+8+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری هەیە.

پاتری مۆبایلەكە 5065 میلی ئەمپیر/كاتژمیرە و خاوەنی تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرایە بە توانای 76 وات، نرخی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی جیهان بە نزیكەیی 300 یۆرۆ دەبێت.

رەنج رەسول