شارپرێس:
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، هه‌ریه‌ك له‌ئیسرائیل‌و حەماس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتباردەکات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە کە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئەسۆشه‌یتدپرێس، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ سوپای ئیسرائیلی بەتۆمەتی تاوانی جەنگ له‌فه‌ڵه‌ستین تۆمەتبارکردوه‌و ڕاشیگه‌یاندوه، لەمانگی پێنج‌و له‌ماوه‌ی 11 ڕۆژه‌ی شەڕ له‌نێوان ئیسرائیل‌و حەماس، ته‌لئه‌بیب کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە کە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێکخراوه‌كه لێکۆڵینەوەی بۆ سێ له‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه کە بونە هۆی کوژرانی 62 هاوڵاتی مەدەنی فەڵەستینی، له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ئامانجی دوژمن له‌و شوێنه‌دا بونی هه‌بێت.
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕێكخراوه بزوتنەوەی حەماسیشی تۆمەتبارکردوه به‌وه‌ی چوار هه‌زار ڕۆكێتی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاوازی ئیسرائیل كردوه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان لێ نیشته‌جێبوه.
لە10ی 5ی ئه‌مساڵدا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ژمارەیەکی زۆر موشه‌كی ئاڕاستەی ئورشەلیم کرد دژی ڕێوشوێنەکانی ئیسرائیل لەمزگەوتی ئەقسا، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئامار‌و زانیاریه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ كه حه‌ماس ده‌ڵێت: چوار هه‌زار موشه‌كم به‌ئیسرائیله‌وه ناوه‌و ئیسرائیلیش ده‌ڵێت: زیاتر لەهه‌زار ئامانجی گروپە چەکدارییەکانم له‌ناو غەزە پێکاوە.