شارپرێس
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت؛ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نا پێویست وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو، حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاوڵاتیان و توێژه‌رو پسپۆڕان و پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان كرد له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌مه‌چه‌شنه، ئه‌نجومه‌نی باڵاش له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه 13/7/ 2021 پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ورد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به گشتی و ئوسوڵ و قه‌واعیدی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیبه تایبه‌ت ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه دا:
كورته‌ی فه‌تواكه:
1ـ هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاری پێویست به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعیی و دروسته، جاری واش هه‌یه ده‌گاته راده‌ی واجب و پێویست به پێی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی.
2ـ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكردنه‌وه‌ی پێست به هۆی سوتانه‌وه یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده، یان جیاكردنه‌وه دوو په‌نجه‌ی لكاو به یه‌كه‌وه یان هه‌ر جۆرێكی تری پێویست، كه به هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی دروسته ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام واجب نییه.
3ـ نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌و ناڕه‌زاییه به‌رانبه‌ر به قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگارو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و ته‌زویرو ئیحتییاله به زایه‌دانی سامانه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه پێویسته چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به‌دووربگرن لێیانه‌وه.
س.س