مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ڤاران 35 ملیۆن جونیەی ئیسترلینی تەرخان كردووە

وەرزش

28/07/2021‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گەیشتە كۆتا قۆناغەكانی گواستنەوەی رافائێل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

گۆڤاری ئەتلەتیكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، یانەی شەیتانە سورەكان بڕی 35 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی پێشكەشی یانە شاهانەییەكە كردووە و گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت.

لە گۆڤارەكەدا هاتووە، لەو بڕە پارەیە تەنها 34 ملیۆن جونیەی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدە و ملیۆنێك جونیە بۆ یانەی لینس دەگەڕێتەوە كە یانەی یەكەمی ڤارانە.

لە وەرزی ئاییندە گرێبەستی ڤارانی 28 ساڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی پێدێت، بەڵام یانەكە لە ترسی ئەوەی ڤاران بە خۆڕایی نەچێتە یانەیەكی تر، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە ئێستادا دەستبەرداری ببێت.

رەنج رەسول