سەرۆكی یۆڤانتۆس چارەنوسی كیلینی یەكلایی دەكاتەوە

وەرزش

28/07/2021‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرای كرد، جۆرجیۆ كیلینی بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ یانەی خانمە بەساڵاچووەكە دەمێنێتەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی پرسیاری كیلینی لە ئەنێلی كرا، ئەنێلی لە وەڵامدا وتی، كیلینی ماوەی دوو ساڵ بەبێ وەستان یاریی كردووە، نامەوێت مۆڵەتی ساڵانەی لێ بشێوێنم و سەرقاڵی بكەم.

باسی لەوە كرد، رۆژی دووشەم لەگەڵ كیلینی قسەم كردووە، ئەو بەرگریكارە بە ئەزمونە بۆ وەرزی ئاییندە لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

وتیشی، ئێمە چەند یاریزانێكی وەكو رۆناڵدۆ و كیلینی و بۆنۆچیمان هەیە كە تەمەنیان گەورەیە، پێویستمان بەو یاریزانانە هەیە بۆ ئەوەی ببن بە پێشەنگ بۆ یاریزانە گەنجەكان.

رەنج رەسول