شارپرێس:
كۆمپانیای كیا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری سیراتۆی
راگەیاند، كە لە رووی تایبەتمەندییەوە دەبێتە ركابەرێكی گەورەی بازاڕی ئۆتۆمبێل لە
جیهاندا.
ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و
جیاوازە لە ئۆتۆمبێلەكانی پێش خۆی، وردەكاری دیزایینی زۆرتر بۆ ئەنجامدراوە و
خاوەنی لایتێكی جۆری LED ی پێشكەوتووە.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی تێدایە بە
قەبارەی 10.25 ئینج كە بە لەمس كار دەكات و لە كامێراوە چواردەوری ئۆتۆمبێلەكە
دەبینرێت، هەروەها شاشەیەكیش بەرامبەر شۆفێر هەیە.
پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیا بۆ
ئۆتۆمبێلەكە جێگیركراوە، كە بەشێوەی لاسیكی و بێ وایەر بە مۆبایل و تابلێت و
ئایپادە هۆشمەندەكانەوە دەبەسترێتەوە و خاوەنی سیستەمێكی دەنگیی بەهێزە.
ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی جوڵەی كارەبایی
كوشنەكانی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵم و تەمی سەر جام و پەنجەرەكانی
هەیە و لە رێگا سەخت و دژوارەكان دژەخلیسكە.
بزوێنەری جۆری MPI بۆ
ئۆتۆمبێلەكە جێگیركراوە، جۆرێكیان بە فراوانی 1.6 لیتر و كێشی 128 ئەسپ، جۆرێكی تر
بە فراوانی دوو لیتر و كێشی 150 ئەسپ، هەروەها خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی شەش گێڕە.
رەنج رەسول