زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاوی شینی چاو

هەمەڕەنگ

28/07/2021‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:

پزیشكەكان خەڵكی لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانە ئاگادار دەكەنەوە كە رێژەیەكی زۆر كافاینیان تیدایە بە تایبەتی قاوە، چونكە دەبنە هۆی دروستبوونی ئاوی شینی چاو كە بە گلوكۆما ناسراوە.

گلوكۆما بە یەكێك لە نەخۆشییەكانی چاو دادەنرێت و بەهۆی فشاری دەمارەكانی چاوەوە دروست دەبێت، ئەگەر بێتو زوو چارەسەر نەكرێت ئەوا كەسەكە توانای بینین لەدەست دەدات.

پێگەی WebMD ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، زیادەریی كردن لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری چاو، خواردنەوەی یەك كوپ قاوە بۆ ماوەی 90 خولەك فشاری چاو بەرز دەكاتەوە.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە نوسیویەتی، هەرچەندە ئاوی شینی چاو لە چاوی منداڵان و لاوان دروست دەبێت بەڵام بە تایبەتی لەو كەسانە دروست دەبێت كە تەمەنیان سەروو 40 ساڵانە.

رەنج رەسول