شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت 25هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یدان و ده‌ڵێت: فه‌رمانبه‌ر هه‌یه 10 ساڵه گرێبه‌سته‌و دوای ئه‌وه‌ی كۆچی دوایكردوه ماڵ و منداڵه‌كه‌ی له پێدانی مافی خانه‌نشینی بێبه‌شكراون.
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، بە پێی هەردوو رێنمایی دارایی، ژمارە (٤٢) لە (١٦ی ١٢ی ٢٠١٢)، ژمارە (٣٩) لە (١٣ی ١١ی ٢٠١٣)، فەرمانبەرانی گرێبەست مافی خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە ئەو مافەیان لێ زەوتکراوەو زیاتر لە (٢٥,٠٠٠) فەرمانبەری گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی هەمان مافی فەرمانبەرانی هەمیشەیی.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه، زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە (١٥) ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک کە فەرمانبەر هەیە پاش دە ساڵ لە خزمەت کۆچی دوایی کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی بۆ دەکات، نە لەسەر صندوقی خانەنشینی کەرتی تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی بە مافەکانی گەیشتوون! ئەمە پێشێلێکی زەقی هەموو یاساکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و کرێکارانیشە.
عومه‌رگوڵپی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،لە ئێستادا دۆخی دارایی حكومه‌ت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، ئەمە بێجگە لەوەی نزیکەی (٥٠٠٠) فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارسوکی بۆ بودجەی تەرخانکراو بۆ مووچە، بەهۆی جیاوازی ئەو مووچەیەی فەرمانبەری لەکاتی خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ مووچەکەی لەکاتی خانەنشینی.
له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ببنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر به‌ڵێنی به‌مامۆستایانی گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گرێبه‌ستدا كه بیانكاته هه‌میشه‌یی.
ئ.ق