ئینستاگرام تایبەتمەندی كورتە ڤیدیۆ گەشە پێدەكات.

هەمەڕەنگ

29/07/2021‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆڕی گۆمەڵایەتی ئینستاگرام كار لەسەر ئەوە دەكات كورتە ڤیدیۆكانی تایبەتمەندی Reels لە 30 چركەوە بۆ یەك خولەك زیاد بكات.

بەرپرسانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە هاوكات بەرپرسی ئینستاگرامن رایانگەیاند، تایبەتمەندی Reels بەكارهێنەرێكی زۆری لە جیهاندا هەیە و كار دەكەین بۆ ئەوەی مەودای ڤیدیۆكان زیاد بكرێت.

چەند مانگێك پێش ئێستا تۆڕی ڤیدیۆیی تیك تۆك ماوەی كورتە ڤیدیۆكانی لە 60 چركەوە بۆ 3 خولەك زیاد كرد ئەمەیش وایكرد تۆرەكانی تر مەودای بەشی ڤیدیۆی خۆیان زیاد بكەن.

جیگەی باسە، تایبەتمەندی Reels لە ساڵی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە زیاد كرا و بەكارهێنەران دەتوانن رۆژانە كورتە ڤیدیۆی ساتەكانی ژیانی خۆیان لەو تۆڕەوە داببەزێنن.

رەنج رەسول