هاوڵاتیانی نیویۆرك لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پارە وەردەگرن

هەمەڕەنگ

29/07/2021‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەنوس رەزا بو شەفرە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی سكای نیوزی عەرەبی لە ئەمریكا نوسیویەتی، هاوڵاتیانی شاری نیویۆرك لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بڕێك پارە وەردەگرن.

لە میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوە كراوە، شاری نیویۆرك بۆ ئەوەی هانی هاوڵاتییەكانی بدات ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، بڕی 100 دۆلاریان پێدەدات.

راشیل لۆب سەرۆكی رێكخراوی بوژاندنەوەی ئابوری لە شاری نیۆرك دەڵێت، پارەكە لە شێوەی كارتێك لە كاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین بە هاوڵاتیان دەدرێت، یاخود لە رێگەی پۆستەوە دەنێردرێت بۆ ماڵەكانیان.

جێگەی باسە، ئەمە یەكەم هەوڵ نییە، بەڵكو چەند جارێكی تر لە لایەن دەسەڵاتدارانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بەخشش دراوە بە هاوڵاتییان، بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

رەنج رەسول