كاسیمیرۆ و بێڵ ژمارە چەندی ریاڵ مەدرید وەردەگرن ؟

وەرزش

29/07/2021‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی نوسیویەتی، بۆ وەرزی ئاییندە كاسیمیرۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید درێسی ژمارە 5 ی رافایل ڤاران دەپۆشێت.

ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانە شاهانەییەكە و هەڵگری درێسی ژمارە 5، لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانان بە شێوەیەكی فەڕمی رووی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد.

هەروەها دیڤید ئەلابا درێسی ژمارە 4 ی سێرجیۆ رامۆس دەپۆشێت، جێطەی باسە رامۆس لە ئێستادا یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییە.

رۆژنامەی ماركا كە لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نزیكە ئاماژەی بەوە كردووە، دەبێت گاریس بێڵی وێڵزی لە نێوان پێنج ژمارەدا بژاردە بكات و تا ئێستا ژمارەی درێسەكەی دیار نییە.

بە گوێرەی رۆژنامەكە، ژمارەی بێڵ بۆ وەرزی ئاییندە لە نێوان ژمارەكانی 14 و 16 و 18 و 21 دەبێت.

رەنج رەسول