سەربازێكی خانەنشینی ئەلمانیا دەبابەیەكی بانتێرای لە مالەكەیدا حەشاردابوو

هەمەڕەنگ

29/07/2021‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی دی فێڵت نوسیویەتی، دادگایی سەربازێكی خانەنشینی تەمەن 84 ساڵی ئەڵمانی لە شاری هیكیندرۆف بەڕێوەچوو كە دەبابەیەكی جۆری بانتێرا و چەندین چەكی جەنگی جیهانی دووەمی لە مالەكەیدا شاردبۆیەوە.

لە ساڵی 2015 حكومەتی ئەلمانیا بۆ كارە هونەرییە دزراوەكانی سەردەمی حیزبی نازی دەگەڕا، پاش پشكنین بۆ ماڵی سەربازێكی خانەنشین دەركەوت دەبابەیەك و تۆپهاوێژێكی دژە فڕۆكە و تۆربیدی لە مالەكەیدا شاردووەتەوە.

لە كاتی پشكنینەكا، بە بیست سەرباز كە ماوەی 10 كاتژمێریان پێچوو، توانیان دەبابەكە لە ژێرزەمینێك بهێننە دەرەوە.

لە 26 ئەم مانگە سەربازە خانەنشینەكە دادگایی كرا و بڕیاردا كە زیندانی بكرێت و بڕی 500 هەزار یۆرۆی وەكو سزا لێبسەنرێت.

هاوكات پارێزەری سەربازەكە داوای كردووە، بڕی سزاكە بۆ 50 هەزار یۆرۆ كەمبكرێتەوە.

رەنج رەسول