پیك ئەپە نوێیەكەی ڤۆڵكس واگن ركابەریی Hilux ی تۆیۆتا دەكات

هەمەڕەنگ

29/07/2021‌ 910 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەوادارانی ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئەپ، چاویان دەچێتە سەر ئۆتۆمبێلێكی نوێ كە لەلایەن كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنەوە بەرهەمهێنراوە و بە ركابەریی ئۆتۆمبێلی Hilux ی كۆمپانیای تۆیۆتا دادەنرێت.

ڤۆڵكس واگن بە هاوكاری كۆمپانیای Walkinshaw ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری Amarok ئاشكرا دەكات كە تایبەت بە ڕێگا سەخت و دژوارەكان دروستكراوە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی چوار تایەی گەورەیە، بەرگری دژە پێكدادانەكانی لە كەرەستەی بەهێز دروستكراوە و لایتەكانی لە جۆری LED ئەبن.

چەندین تایبەتمەندی گرنگ بۆ ئۆتۆمبێلەكە جێگیركراوە، لەوانە جوڵەی كارەبایی كوشنەكان، نەهێشتنی تەم و هەڵمی سەر جام و پەنجەرەكان و كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكە لە دووری 15 مەترەوە.

جێگەی باسە ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی جۆری تۆربۆی دیزڵی شەش پستۆنە بە فراوانی 3.0 لیتر و كێشی 258 ئەسپ، هەروەها گێڕێكی ئۆتۆماتیكی حەوت گێڕی هەیە.

رەنج رەسول