بۆ ئەو كەسانەی ئایفۆنیان پێیە ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن

هەمەڕەنگ

29/07/2021‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مۆبایلە هۆشمەندەكان خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگن بەڵام هەندێك لەو تایبەتمەندییانە مەترسیدارن و دەشێت ببنە هۆی دزەپێكردنی داتا و زانیارییەكانی بەكارهێنەر.

پێگەی Forbes بڵاویكردوەتەوە، تایبەتمەندی گەڕانی خودكاری تۆڕی wifi یەكێكە لەو مەترسییانەی كە دەكرێت بەهۆیەوە ناوی نێو مۆبایل و وێنە و ڤیدیۆكانی بەكارهێنەر بدزرێت.

Forbes نوسیویەتی، ئەو تایبەتمەندییە بە فراوانی لە مۆبایلی ئایفۆندا هەیە، كاتێك wifi كراوەتەوە و خودكارانە بۆ تۆڕێكی ئینتەرنێت دەگەڕێت تاكو پێوەی پەیوەست بێت.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان با ئاگاداربن، بە هەندێك تۆڕی نێو بازاڕ و باخچەكانەوە پەیوەست نەبن و تایبەتمەندی گەڕانی خودكار بۆ تۆڕی Forbes لە مۆبایلەكانیان بوەستێنن.

رەنج رەسول