میلیشیا شیعەکانی عێراق هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوە لە سوننەکان دەکەن

کوردستان

29/07/2021‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی هەواڵێکى مۆنیتەر تەقینەوەکەى ناوچەى سەدر لە بەغدا بووە هۆکارى کوژرانى 35 کەس، چەند میلیشیایەکى شیعەى نزیک لە ئێران هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوە دەکەن لە سوننەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم تەقینەوەیە لە شارۆچکەى تارمییەوە، کە زۆرینەیان سوننە نشینن و 50 کیلۆمەتر لە باکوورى بەغداوە دوورە.

ماڵپەڕەکە لە زارى سەرچاوەیەکەوە باسى لەوە کردوە کە نیگەرانن سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەى تایەفەگەرى کە پێیان وایە سەریهەڵداوەتەوە. بەتایبەتیش لەدوای هاشتاگێکى عەرەبى کە دەڵێت "تارمییە تووڕەمان دەکات".

هەروەها تیایدا ئاماژە بەوەشکراوە کە  ئەو شارۆچکەیە و دەوروبەریان تۆمەتبار کردووە بەوەى کە لەپشت تەقینەوەکەى ناوچەى سەدرەوە بوون. 

بەپێی ماڵپەڕەکە، بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەى کە شانەکانى داعش جموجووڵ و چالاکییان لە پشتێنەى باکوورى بەغدا هەیە کە تارمییەى لێیە، هاوکات گرووپە چەکدارییەکانى سەربە ئێران دەیانەوێت ئەو ناوچەیە لە سوننەنشینەکانى پاک بکەنەوە و بەدواى پاساوێکیش دەگەڕێن تاوەکو هەستن بەم کارە.