هەپەگە کوشتنى شەش سەربازی تورکیای راگەیاند

کوردستان

29/07/2021‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی یەژاستار لە دژی کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە گەڤەر چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٦ داگیرکەر سزادراون و ١٠ی تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ٢٧ی تەممووز لە ناوچەى خواکورک لە دژی سوپای تورکیا لە نێوان ناوچەکانی شاخی شەهید دەروێش و گوندی خەلیفان، کە لە جموجوڵدابوون، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە شێوازی سابوتاژ چالاکییان لە دژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە سەربازێک کوژراوە.

لە ٢٧ی تەممووز دا لە جۆلەمێرگ هێزەکانی یەژاستارمان لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەى گەڤەرەوە دەڕۆیشت بۆ بنکەى سەربازیی وارگەنما و خستبوونیانە ژیر کۆنترۆڵی خۆیان، لە نێوان گوندی بانێ و یەکماڵی خواروودا بەشێوەی سابوتاژ چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و بەلانیکەمەوە شەش سەربازی کوژراون و ١٠ ی دیکەش تریش بریندار بوون.
س.هـ