وەزارەتى ئەوقاف لەبارەى بەردەوامى کرانەوەى مزگەوتەکان مامۆستایانى ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان

29/07/2021‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ئەوقافی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دۆخێکی نەخوازراو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام رێگەمان بە خۆمان نەدا مزگەوتەکان جارێکی دیکە دابخەینەوە دەشڵێت، داوادەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێت تا مزگەوتەکان بە کراوەیی بمێننەوە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای دۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام رێگەیان بەخۆیان نەدا جارێکی دیکە مزگەوت و شوێنە ئاینیەکان دابخەنەوە.

هەروەها وەزارەتى ناوبراو داواشی لە مامۆستایانی ئایینی کردووە، هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە لە خۆپارێزی و پابەندیان بکەن بە رێنماییە تەندروستیەکان و گرنگترینیان پاراستنی دووری نێوان و بەستنی ماسک و هێنانی بەرماڵی تایبەت و پاراستنی خاوێنی مزگەوتەکان.