كازمی هەلوێستی خۆی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق ئاشكراكرد

کوردستان

29/07/2021‌ 1209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکا ڕایگەیاند: بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان خزمەت بە کەس ناکات و کاری جددیمان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن .

 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یەكەم وتاریدا لەدوای گەڕانەوەی لە ئەمریكا، سوربوونى خۆی لەسەر بەشداریی کردنی گەلی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی 10 ی ئۆکتۆبەری 2021 دووپات کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بایکۆت کردن خزمەت بە کەس ناکات و کاری جددیمان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن .

سەرۆك وەزیران وتیشی: عێراق لە گەڕان و پشکنین بەردەوامە بۆ دابینکردنی هەلی شایستە بۆ گەلەکەمان و دۆزینەوەی سەرەتایەکی نوێ بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بەشداری لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەکەن .

ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكای پشتڕاستكردەوە، كە باس لەوەدەكات لە 31 ی کانونی یەکەمی 2021 دا هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراقدا نامێنێت.

ڕۆژی دووشەمە، مستەفاكازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەل جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبویەوە و هەردولا جەختیان لە ڕێككەوتنی ستراتیجی نێوان هەردو وڵات كردەوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، تاكۆتای ئەمساڵ هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە و هەروەها ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكارییەكانی لە بواری ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا.
س.س

بەپەلە