ئاژانسى پاراستن و زانیارى دەستگیرکردنى دوو تۆڕی داعشى لەسلێمانى و چەمچەماڵ راگەیاند

کوردستان

29/07/2021‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دەستگیرکردنى دوو تۆڕی داعشی لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیركران.

لە راگەیەنراوێکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگەیاند، دوو تۆری مەترسیداری داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیركران.

بەپێی راگەیەنراوەکە یەكێك لە گروپەكان بە نیازبوون تەقینەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

دەستگیرکردنى ئەو دوو تۆڕە لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوار شەممە دەزگاى ئاسایشى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیر کردوە کە وەک شانەی نەنستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش .
س.هـ