ڕوسیا ‌و توركیا ‌و سوریا لەبارەی ناوچەیەکى رۆژئاواى کوردستانەوە بەنهێنی كۆبوونەوە

کوردستان

29/07/2021‌ 1545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هەواڵگیری توركیا و سوریا و ڕوسیا لە شاری حەلەبی سوریا كۆبونەتەوە، كۆبوونەوەش تایبەت بووە بە ئامانجگرتنی شاری منبجی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی سایتی ستێرك، دەزگای هەواڵگری توركیا(میت) لە شاری حەڵەب، لەگەڵ ئەندامانی لۆبیی ڕووسی کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجام داوە ‌و تێیدا پیلانگێڕییەك ئامادە کراوە بەتایبەتی لەسەر منبج.

ئەندامانی هەواڵگریی ڕژێمی سووریایش، بەشداری كۆبوونەوەكەی میت و ئەندامانی لۆبیی ڕووسیا بوون ‌و باس لە هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە دژی ئیدلب و منبج کراوm , ڕێككەوتوون كە منبج بۆ ڕژێمی سوریا بەجێ بهێڵن.

بەپێی هەواڵەكە لە كۆبونەوەكەدا، ڕوسیا و سوریا باسیان لەوەكردووە، كە  کاتیان بە ئیدارەی خۆسەر داوە بۆ ڕادەستكردنی منبج ‌و هەروەها، هۆزە عەرەبەكانیشیان هان داوە بۆ ئەوەی لە دژی خۆبەڕێوەبەریی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بوەستنەوە.

ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە، نزیكەی دوو مانگە سوپای توركیا هێرشەكانیان بەردەوامە بۆ سەر گوندەكانی منبج.
س.س