ئەمریکا داواى سزادانی ئەو کەس و گروپانە دەکات کە لە عێراق چالاکوانان دەکەنە ئامانج

عیراق

30/07/2021‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایدەگەیەنێت دەبێت لێپێچینەوە لەو کەس و گروپانە بکرێت کە چالاکوانانى عێراق دەکەنە ئامانج.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە چالاکوانانى عێراق دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن یان دەیانرفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤ رۆژانە روبەڕوى مەترسى دەبنەوە و ئەوان لە پێناو ئازادییە سەرەکییەکاندا دەجەنگن.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا  جەخت لە داواکارییەکان دەکەنەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەى ورد لە کوشتنى چالاکوانان و لێپرسینەوە لەو کەسانەى چالاکوانان و خێزانەکانیان دەکەنە ئامانج.

لەچەند رۆژى رابردوودا کوڕی بەرپرسێکى عێراق هێرشی کردە سەر مامۆستایەک و ئەشکەنجەى زۆری داوە، هاوکات لە ٢٥ی ئەم مانگەش، تەرمی تەرمى عەلى کەریم چالاکوانى عێراقى و کوڕى چالاکوان فاتیمە بەهادلى لە سنوری پارێزگاى بەسرە دۆزرایەوە کە شوێنى گولـلە بە جەستەیەوە بوو.