لێکۆڵینەوەیەک: لە ٧٣% کەسانی پێگەیشتوو ناتوانن بێ سەیرکردنی شاشەکان بەسەر بەرن

هەمەڕەنگ

30/07/2021‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی نوێ کە پێگەی " ستادی فایندز"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە و ٢٠٠٠ کەسی پێگەیشتووی بەریتانی بەشداریان تێداکردووە، لەسەدا ٧٣ی ئەو کەسانە وتویانە کە ناتوانن رۆژێکی تەواو بێ سەیرکردنی شاشەی ئامێرە هۆشمەندەکان بەسەربەرن.

لەوبارەیەوە توێژەران دەڵێن کەسانی پێگەیشتوو رۆژانە بەتێکڕایی نزیکەی شەش کاتژمێر لەبەردەم شاشەکان بەسەردەبەن، ئەمەش وایکردووە کە بەشدارانی راپرسییەکە بڵێن کە بەرانبەر بە ئاڵوودەبوونیان بە سەیرکردنی شاشەکان دەبێت چاوەکانیان باجی ئەوە بدەن.

هەربەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکە کە لەلایەن کۆمپانیای "ئەرتیلاک" ەوە ئەنجامدراوە، لەسەدا ٤١ی بەشداربووان وتویانە کە لەدوای سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە بەبەردەوامی بەدەست وشکبوونەوەی چاوەکانیانەوە دەناڵێنن.

ئەوەی لە راپرسییەکەدا جێگای سەرنجە ئەوەیە کە لەسەدا ٦٠ ی کەسانی پێگەیشتووی بەشدار لە راپرسییەکە وتویانە پێشبینی دەکەن لەدوای سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ناچاربوونیان بە کارکردن لەماڵەکاندا، زیاتر لەشاشەکانی ئامێرە زیرەکەکان بروانن و ئەو ماوەیەی لەسەیرکردنی شاشەکان بەسەری دەبەن زیاتر بکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی