شارپرێس:
ئەمڕۆ هەینی به‌له‌مێک به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجه ژێرئاو كه‌وت و تائێستا ژمارەیەکیان رزگار کراون و چارەنوسی ئەوانی دیکە نادیارە.
میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە کە ئه‌مڕۆ هەینى به‌له‌مێک به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێكه‌وتووە، بەڵام بەهۆى بایەکى بەهێزەوە بەلەمەکە وەرگەڕاوەو ژێر ئاو کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی دەریاوانى یۆنان ١١ کەسیان رزگار کراون، بەڵام دوو کەسى دیکە نادیارن.
سەبارەت بە ناسنامەى ئەو کۆچبەرانەش تائێستا ئاشکرا نەبووە کە خەڵکى چی وڵاتێکن.
هەفتەى رابردووش بەلەمێکى دیکە بە ٤٥ کەسەوە ژێر ئاو کەوت و ژمارەیەکیان خنکان و ژمارەیەکى دیکەشیان رزگار کران کە ژمارەیەکیان خەڵکى هەرێمى کوردستان بوون.
س.هـ