فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانیان دەستپێكردەوە و دو گەریلا شەهید بون

کوردستان

30/07/2021‌ 1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

كەمێك پێش ئێستا توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، بۆردومانی دو گەریلای كرد لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر و لە ئەنجامدا هەردوكیان شەهیدبون.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتوە، لەگوندی بڕەدێی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ماتۆڕسكیلێکیان کردوە، كە دوو گەریلای لەسەر بوون.

هەربەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا، هەردو گەریلاكە شەهیدبون و تەرمەكانیان لەشوێنی ڕوداوەکەن، لەبەر مەترسی دوبارەی بۆردومانی فڕۆكەكان دانیشتوانی ناوچەكە ناتوانن بچنە سەریان.

بۆردومانەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان"درۆن"ەوە ئەنجامدرا و هاوڵاتیانی گوندەكە وێنەی بۆردومانەكەیان گرتوە.

 

بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە چڕی بۆردومانى بنارى قەندیل و برادۆستیان کرد کە لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا تائێستا بەو چڕییە سنورەکانى هەرێم بۆردومان نەکراون.



س.س