رێكخراوێكی نێودەوڵەتی داوادەكات دەستێوەردانی حزبی لە كەیسەكانی زیندانیانی بادینان نەكرێ

کوردستان

30/07/2021‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


تیمی CPT لە كوردستانی عێڕاق ڕاگەیەنراوێكی لەسەر پرۆسەی دادگایكردنی بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینان بڵاوكردوە و داوا دەكات، هیچ دەستێوەردانێكی حزبی و سیاسی لە كەیسەكانی زیندانیان بادینان نەكرێت.


دوێنێ، پرۆسەی دادگاییكردنی هەریەك لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشكی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئەو دوو دەستگیركراوەی بادینان بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی هەرێم دادگاییكران.

تیمی CPT لە كوردستانی عێڕاق كە بەشداربوون لە چاودێریكردنی پرۆسەی دادگاییكردنەكە دووپاتیانكردەوە، كە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی زیندانیانی بادینان و چاودێریكردنی پرۆسەی دادگاییكردنەكانی داهاتوو.


لە ڕاگەیەنراوێكدا، تیمی CPT هیواخوازە، كە هیچ دەستێوەردانێكی حزبی و سیاسی لە كەیسەكانی زیندانیان بادینان نەكرێت و دادوەرو دادگاكان سەربەخۆو ئازادبن لە بڕیاردانی دادپەروەرانە.


دادوەر پاش وەرگرتەكان دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول دواخست و لەكاتی هاتنەدەرەوەیاندا لە هۆڵی دادگایكردنەكە، كەسوكاری و دەستگیركراوان و پەرلەمانتاران و رێكخراوەكانی بەشداربوی دانیشتنەكە، ئەوەیان خستەڕوو، كە ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ دەستگیركراوانی بادینان بێبنەمان.


س.س