لە شاری کۆنیای توركیا نەتەوەپەرستەکان حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردیان کوشت

جیهان

30/07/2021‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

گروپێکی چەکدار، لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، هێرشیان کردە سەر خێزنێکی کورد و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیای توركیا گروپێكی چەكداری نەتەوەپەرستەکان، هێرشیانكردە سە خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی خێزانەكەیان کوشت و دواتر خانوەكەشیان سوتاندن.

لەئێستادا، هێزە ئەمنیەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن و ئەو شەقامەی ڕووداوەكەی تێدا ڕوویداوە داخراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە.

س.س