هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕی هاوكارییەكانی بۆ عێراق ئاشكرادەكات

عیراق

30/07/2021‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت؛ لە ساڵی 2014 وە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کەرەستەی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دابینکردووە.


عەقید واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە لێدوانێكیدا بۆ ڕاگەیاندنی فەرمیی عێراقی ئاماژەی بە بڕی ئەو هاوكاریانە كردووە، كە لە لە ساڵی 2014 وە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزە ئەمنیەكانیان دابینكردووە.

بەوتەی واین مارۆتۆ، بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی و پەیوەندیکردن و هەواڵگری بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دابین کردووە.

دەشڵێت: پاڵپشتیمان بۆ هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبێت و رەنگە لە ئایندەدا و لە رۆشنایی بڕیاری کشاندنەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا حکومەتی عێراق و حکومەتی ئەمریکا بڕیار لەبارەی ئەو پاڵپشتییە بدەن.

لە كۆبونەوەی ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوی نێوان جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بایدن دوپاتیكردەوە، كە هاوكارییەكانیان بۆ عێراق لە بواری ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا بەردەوام دەبێت.

س.س

بەپەلە