ئەوکەسانە کامانەن کە نابێت کاڵەک بخۆن؟

تەندروستی

31/07/2021‌ 1232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیی، ئۆلگا کۆرابلیڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسیی ئەوکەسانەی دەستنیشانکردوە کە گونجاو نییە بۆیان کاڵەک بخۆن.

ئەو خانمە پسپۆڕە لەچاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسە ڕوسییەکە دەڵێت:"هەرچەندە کاڵەک بڕێکی کەم کالۆری تێدایە کە لەهەر 100 گرامێک نزیکەی 35 گەرمۆکەی تێدایە، بەڵام لەو خۆراکانەیە کە  بەئاسانی هەرس نابێت، بۆیە نابێت لەسەر سکی خاڵی یان لەگەڵ خواردنی تردا بخورێت لەوانە میوەکان، لەبەرئەوەی غازات‌و سکچون دروستدەکات، باشترین بژاردە ئەوەیە کاتژمێرێک دوای نانخواردن کاڵەک بخورێت".

بەوتەی ئەو، ئەگەربێت‌و کەسێک گرفتەکانی هەوکردنی گەدەو هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی زراو، برینی گەدەی هەبوو، واباشترە کاڵەک نەخوات.

هەروەک هۆشداریداوە لەوەی لەکاتی ڕودانی هەر ناتەواوییەک لەکاری ڕیخۆڵەکان پێویستناکات کاڵەک بخورێت، لەبەرئەوەی خواردنی دەبێتە هۆی قورسکردنی حاڵەتەکە.

و: ئاکۆ ئاڵی