شارپرێس:
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ كارمه‌ندانى ڕۆژى ده‌نگدان بۆ حه‌وت ڕۆژى تر درێژكراوه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، به‌مه‌به‌ستى ڕه‌خساندنى هه‌لێكى زیاتر بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت ببنه كارمه‌ندى كۆمسیۆن له‌ڕۆژى ده‌نگدان، كۆمسیۆن واده‌ى پێشكه‌شكردنى داواكانى بۆ یه‌ك هه‌فته درێژكردۆته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، داواكار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕى كۆمسیۆن فۆڕمى داواكارى به‌ده‌ستبهێنێت‌و له‌نزیكترین بنكه‌ى ده‌نگدان فۆڕمه‌كه‌و داواكاریه‌كان ڕاده‌ستبكات.
له‌هه‌رێمى كوردستان كۆمسیۆن له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا نزیكه‌ى 40 هه‌زار كارمه‌ند به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ یه‌ك ڕۆژ داده‌مه‌زرێنێت له‌فه‌رمانبه‌ران‌و ئه‌و ده‌رچوانه‌ى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه تائێستا دانه‌مه‌زراون.
ئ.ق