پەیوەندی ڤایرۆسی كۆرۆناو خڵەفان

هەمەڕەنگ

02/08/2021‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایان ئاشكرایان كردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە مێشكی كەسە بە تەمەنەكان و دوچاری نەخۆشی ئەلزەهایمەریان دەكات كە جۆرێكە لە خڵەفان و تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە و دەبێتە هۆی مردنی كەسە توشبووەكە.

توێژینەوەیەك لە پێگەی MedicalXpress بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات، ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرەڕای ئەوەی نیشانەكانی سەخت و تاقەپڕوكێنن، هاوكات دەبێتە هۆی شێواندنی دەمارەكانی مێشك و گۆڕانكارییان تێدا دروست دەكات.

شارەزایان ئاشكرایان كردووە، لە ئەرجەنتین  پشكنین بۆ نەخۆشێكی كۆرۆنای بە تەمەن ئەنجامدراوە هەتا شەش مانگیش دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە توشی لە بیرچونەوە بووە و حاڵەتەكانی ئەلزەهایمەری تێدا دەركەوتووە.

هاوكات لە شاری نیویۆركی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەند پرۆتینێك لە خوێنی توشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە كە پەیوەندیان بە ئەلزەهایمەر و خەڵەفانەوە هەبووە و لە سەرەتادا كەسەكە توشی توڕەییەكی زۆر بووە.

رەنج رەسول