کونسوڵخانەی ئەمریکا لەپارێزگای بەسرە داخرا

عیراق

02/08/2021‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ دوشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا لەشاری بەسرە داخرا، بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکی-ش هۆکاری داخستنەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئەمنی ناوچەکەو تێچوی مادیی کونسوڵخانەکە.

 

وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری بەسرە داخست، دۆخی ئەمنی و باری دارایی هۆکاری پشت داخستنی کونسوڵخانەکەن، بەڵام ئەو پێشهاتە دوای کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هات.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ دووشەممە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ پێویست بە مانەوەی هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق ناکات.