مباپێ نزیكە لە ریاڵ مەدرید

وەرزش

02/08/2021‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەكان بڵاویدەكەنەوە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بۆ ئەم هاوینە كیلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان روو لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ماوەیەكی زۆرە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەو ئەستێرە لاوە فەڕەنسییە بەدەستبهێنێت، بەڵام چەندین هۆكار لە بەردەم یانە شاهانەییەكە بوونە بە بەربەست.

یەكێك لەو هۆكارانە بوونی قەیرانێكی داراییە لە یانەی ریاڵ مەدرید، سەرجەم یانەكان و لە نێویشیاندا ریاڵ مەدرید بوو بە یەكێك لە قوربانییەكانی دەستی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیانی زۆری پێگەیاند.

میدیاكان تیكشیان خستووەتە سەر ئەوەی، یەكێكی تر لە هۆكارەكان گرانی نرخی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە تەمەن 21 ساڵانەیە، كە تێچووی گواستنەوەكەی نزیكەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

سەرەڕای ئەوەی مباپێ سەرجەم بۆندی یانەكانی رەت كردووەتەوە، بەڵام میدیا ئیسپانییەكان باسیان لەوە كردووە، مباپێ تەنها چەند هەنگاوێك لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دوورە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە بۆ وەرزی نوێ لە یانە شاهانەییەكە یاری دەكات.

رەنج رەسول