زانیارییەكی دزەپێكراو لە بارەی ئایفۆنە نوێیەكەوە

هەمەڕەنگ

02/08/2021‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژ بە رۆژ هەواڵ و زانیاری دزەپێكراو لە بارەی ئایفۆنە نوێیەكەوە كە بڕیار وایە لە مانگی داهاتوو رابگەیەنرێت، بڵاو دەكرێتەوە.

گۆڤاری Forbes كە متامنەپێكراوە و نزیكە لە كۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاویكردوەتەوە، ئایفۆنە نوێیەكە واتا ئایفۆن 13، ئەیرپۆدی نەوەی سێیەم airpod 3 ی لەگەڵ دەبێت.

تا ئێستا ئەپڵ تایبەتمەندییەكانی ئەیرپۆد 3 ی رانەگەیاندووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان لە ئەیرپۆد پرۆی بەرهەمی پێشووی ئەپڵەوە نزیكە.

ئەیرپۆدەكە بەشێوەی لاسیكی و بێ وایەر بە مۆبایلەوە دەبەسترێتەوە و بارگاوی دەبێتەوە، كار لەسەر پێشكەوتنی كراوە و لە كاتی تەلەفۆنكردن و پەیوەندیدا كەمتر دەنگی دەرەوە دەهێنێتە ناوەوە.

رەنج رەسول