ئه‌مریكا هۆكاری داخستنی كونوسڵگه‌ریه‌كه‌ی له‌به‌صره‌ ئاشكرا ده‌كات

عیراق

02/08/2021‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق هۆكاری داخستنی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌به‌سڕه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌مریكاو عێراق ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌.

ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئه‌مریكا گرنگه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، ئه‌م هۆكاره‌و له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  و ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی بڕیاردرا به‌ داخستنی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌به‌سڕه‌.

تۆله‌ر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌مریكا له‌ هاوكاریه‌كانی بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ك بڕیاریی لێدراوه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا  به‌داخستنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سڕه‌ كه‌ دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه‌و پێگه‌یه‌كی گرنگی ئابوری هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
ئ.ق