بەهۆی لافاوەوە سەدان كەس لە وڵاتی چین بوونە قوربانی

هەمەڕەنگ

02/08/2021‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی دووشەممەی ئەمڕۆ بەرپرسانی وڵاتی چین رایانگەیاند، ژمارەی قوربانییانی لافاوەكەی ناوەڕاستی وڵاتی چین گەیشتە 302 كەس.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لە شاری چینگیچۆی پایتەختی بەشی خەنان 290 كەس گیانیان لەدەسداوە و تا ئێستا 50 كەس بێ سەروشوێنن.

رۆژنامەی فرانس پرێس نوسیویەتی، ژمارەی مردووانی پارچەی چیر گەیشتووە بە 100 نەفەر.

میدیاكان دەڵێن، 39 كەس لە شاری چینگیچیتۆ لە گاراژی ئۆتۆمبێلدا كە لە ژێر زەمینن، مردوون.

هەروەها باس لەوە كراوە، دەسەڵاتدارانی وڵات و بە تایبەتی شاری چینگیچیتۆ رووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بوونەتەوە چونكە قەدەغەی هاتوچۆیان رانەگەیاندووە.

ئامارەكان باس لەوە دەكەن، رێژەی باران بارین لە 3 رۆژی رابردوو لە وڵاتی چین، لە رێژەی باران بارینی ساڵ زیاتر بووە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، زیانی لافاوەكەی وڵاتی چین هەتا ئێستا بە 53.2 ملیار ین (7 ملیار یۆرۆ) خەمڵێندراوە.

رەنج رەسول