ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە دەكاتەوە

وەرزش

02/08/2021‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بە شێوەیەكی لەناكاو بیرۆكەی گواستنەوەی رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی ئاشكرا دەكات.

تۆڕی دیڤێنسا سێنتراڵی نزیك لە ریاڵ مەدرید بڵاویكردوەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەهێزكردنی هێڵی پێشەوە بیر لە گواستنەوەی لۆكاكۆ لە ئینتەر میلانەوە دەكاتەوە.

تۆرە مەدریدییەكە باسی لەوە كردووە، لۆكاكۆی گۆڵكاری خولی رابردوو، هاوشانی كیلیان مباپێ و ئیرلینگ هالاندە كە ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیانگوازێتەوە بۆ سەنگەری یانە شاهانەییەكە.

تۆڕەكە باسی لەوە كردووە، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ مباپێ یان هالاند شكست بهێنیت، ئەوا ریاڵ مەدرید راستەوخۆ دەچێتە پێشەوە بۆ ئەوەی لۆكاكۆ بگوازێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، یانە ئیسپانییەكە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەلجیكییە تەرخان كردووە.

رەنج رەسول