شارپرێس:
ئەمریکا به‌شێك له میلیشیا عێراقییەکانی به‌وه تۆمەتبار کرد کە ئەجێندای سیاسی ووڵاتانی دیكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیش لێی تائیفییه‌ت و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ته‌شه‌نه پێبده‌ن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و چه‌كدارانەی كه بانگه‌وازى شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داگیركاری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن كه ئه‌مه داگیر كاری نییه و له‌سه‌ر داوای عێراقییه‌كان هاتووین، ئه‌وه‌ی ملیشیاكان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن هه‌ڵگری ئه‌جێنداى ده‌ره‌كین، عێراقییه‌كان ئه‌وه ده‌زانن كه ووڵات پڕه له تایفییه‌ت.
ماتیۆ توله‌ر ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌و كرده‌وه چه‌كداریانه‌ى ملیشیاكان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌نێو خاكێكدا ده‌یكه‌ن كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، عێراق نایه‌وێت تایفییه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستى تێیدا بڵاو ببێتەوە، ئه‌و گرووپانه پێیان وایه كووشتنى چالاكوانان، عێراق به‌هێز دەکات.
روونیكرده‌وه، حكومه‌تى عێراق تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكات كه خه‌ڵك تیرۆر ده‌كه‌ن، چونكه بابه‌تى سزادانى ئه‌و تاوانبارانه له سه‌ر مێزى گفتوگۆی ستراتیژى عێراقى و ئه‌مه‌ریكی باسی لێوه كراوە.
باڵیۆزی ئەمریکا باس لەوەشکردوە کە ده‌وڵه‌ت به‌وه لاواز ده‌بێت كه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی تێدا رووبدات، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى زۆر بۆ عێراق دروست ده‌كات، جه‌ختیكرده‌وه، له‌كاتى پێویستدا ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق جوڵه‌كانى ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌وه‌ستێنێت.
توله‌ر ئەوەى خستەڕوو، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا توانایی سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌مان له به‌رانگاربوونه‌وه‌ی داعشدا بینی و له ئاماده‌باشی ته‌وا دان.